بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئەحمەد موسا» وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە: شاندێکی پایەبەرزی عێراق داگری سێ وەزارەتخانەی کارەبا، دارایی و نەوت لە تەک بەڕێوەبەری گشتیی بانکی تیجارەتی عێراق بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بە مەبەستی وەرگرتنی گازی پێویستی عێراق سەردانی ئێران دەکەن.
«ئەحمەد موسا» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە عێراق لە ڕۆژێکدا پتر لە ٤٥ ملوێن مەتری دووجا گازی پێویستە، وتی: لە ئێستادا تەنیا ٨ ملوێن مەتری دووجا گاز دەگاتە ئەم وڵاتە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی کردە نیگەرانییەکانی کاربەدەستانی عێراقی لە سەروبەندی وەرزی گەرما بە سەرنجدانی «گرفتی گەورەیان لە وەرزی ھاوین دا»و جەختی لە گەڵاڵەیەکی ناوازەی دەوڵەتی عێراق کردەوە لەم پەیوەندییەدا.
342/